مامۆستایانی کۆیە بایکۆتیان ڕاگەیاند



مامۆستایانی ناڕازی کۆیە بایۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و تا دابەشکردنی مووچەکانیان و سەرجەم شایستەکانیان ناچنەوە دەوام.

مامۆستایانی ناڕازی کۆیە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، لەپای دواکەوتنی مووچەکانیان و نادیاری مووچەکانیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن، و چەند داواکارییەکیان بۆ حکومەتی هەرێم خستە ڕوو.

مامۆستایانی ناڕازی کۆیە ئاماژە بەوەدەکەن، دەبێت بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵی جێبەجێبکرێت بەتایبەت لەڕووی تەوتینی مووچە، هاوکات پێدانی مووچەی مانگی 1 و دیاریکردنی چارەنووسی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی پار.

هاوکات جگە لەوەش، مامۆستایانی ناڕازی کۆیە، داوادەکەن حکومەتی هەرێم ڕاستگۆبێت لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست و دوو مووچەی ساڵی پاریان بۆ بگەڕێنێتەوە و مافەکانیان دابین بکات.

وتیشیان،، هەرکاتێک مووچەکانمان پێدرا بە دڵنیاییەوە دەچنەوە ناوەندەکانی خوێندنن و ڕێکارە مەدەنییەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ جیبەجێکردنی تەوتینی مووچەکانیان.

جێی باسە لە دوورۆژی ڕابردوودا لە سلێمانی، مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندنیان بۆ وەرزی دووەمی خوێندن دا و هاوکات بەشیکیان بڕیاری مانگرتنیان لە خواردن و خواردنەوەدا تا جیبەجێکردنی داواکانیان و تەوتین کردنی مووچەکانیان لەلایەن بانکە عێراقییەکانەوە.

نرخی مریشك و هێلكە زیاتر هەرزان دەبێت… عێراق ڕایگرت
پێت نرخی مریشك و هێلكە زیاتر هەرزان دەبێت… عێراق ڕایگرت
هەرەمێکی نوێ مشتومڕ دروستدەکات
دوات هەرەمێکی نوێ مشتومڕ دروستدەکات
پەیوەنیدر