بوومەلەرزەیەك كوردستانی هەژاند



ئێوارەی ئەمڕۆ بووومەلەرزەیەك هەرێمی كوردستان و ڕۆژهەڵاتی كوردستانی هەژاند.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نێوان شارۆچكەی كەلار- قەسری شیرین ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 4:39 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر.

ڕوونیشی كردەوە، چەقی بوومەلەرزەكە لە چیای سرخ بووە، كە 30 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچكەی كەلار دووربووە.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە شەوی ڕابردوو تاوەكو بەیانی لە كاتژمێر 3 تا 5ی بەرەبەیان 5 بوومەلەرزە سنووری ئیدارەی گەرمیانی هەژاند.

 

هەرەمێکی نوێ مشتومڕ دروستدەکات
پێت هەرەمێکی نوێ مشتومڕ دروستدەکات
بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
دوات بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس بۆ پارێزگایەکی هەرێم درا
پەیوەنیدر