بوونی پشیلە بۆ کەسی دووگیان مەترسیدارە؟



بابەتی بەخێوکردنی پشیلە لە کاتی دووگیانیدا جێگەی نیگەرانی زۆرێکە لە خانمان، بەتایبەتی سەبارەت بە نەخۆشی “تۆکسۆپلازما” کە پێدەچێت لە پشیلەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە.

دکتۆر فەرەح خەیات لە بەرنامەی هەفتانەی خۆیدا بەناوی “بایۆتێک” ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیر لەسەر ئەم نەخۆشییە و ڕێکارە پێویستەکانی خۆپارێزی دەخاتە ڕوو.

تۆکسۆپلازما چییە؟

نەخۆشییەکی مشەخۆرییە کە لە ڕێگەی پیسایی پشیلەی تووشبوو و گۆشتی کاڵ یان کەم کوڵاو و سەوزە و میوەی خراپ شۆراوەوە دەگوازرێتەوە.

تۆکسۆپلازما چۆن لە پشیلەوە دەگوازرێتەوە؟

پشیلە بە خواردنی گۆشتی خاو یان نێچیری تووشبوو تووشی ئەم مشەخۆرە دەبێت، پاشان پشیلە هێلکەی مشەخۆرەکە دەڕێژێتە ناو پیساییەکەیەوە بۆ ماوەیەکی کورت (دوو بۆ سێ هەفتە)، هەوکردنەکە لە ڕێگەی بەرکەوتن لەگەڵ پیسایی پشیلە پیسبوو، خاک، یان ڕووی پشیلە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

مەترسییەکانی توکسۆپلازما بۆ ئافرەتی دووگیان و کۆرپەلە:

ئەگەر ئافرەتی دووگیان تووشی نەخۆشی تۆکسۆپلازما بوو، ئەوا مشەخۆرەکە لە ڕێگەی منداڵدانەوە دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە، کە لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون، لەدایکبوونی پێشوەختە، یان کەموکووڕی لەدایک بوون لە کۆئەندامی دەمار یان چاو.

مەترسییەکان زیاتر دەبن ئەگەر ژنە دووگیانەکە لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا تووشی ڤایرۆسەکە بێت، کاتێک کۆرپەلە لە قۆناغی سەرەتایی گەشەکردن و دروستبووندایە.

ئایا هەموو پشیلە مەترسیدارە بۆ ئافرەتی دووگیان؟

دکتۆر فەرەح ئەل خەیات پشتڕاستی دەکاتەوە کە پشیلەکان هەموویان هەڵگری ئەم مشەخۆرە نین، ئەو پشیلە ماڵیانەی کە خۆراکی قوتوو یان کوڵاو دەخۆن و بە دەگمەن ڕووبەڕووی نێچیر دەبنەوە، کەمتر تووشی ئەم مشەخۆرە دەبن.

چۆن دەتوانرێت ڕێگری لە توکسۆپلازما بکرێت؟

  • دوای مامەڵەکردن لەگەڵ پشیلە یان پاککردنەوەی سندوقی پاشماوە دەستەکان بە ئاو و سابوون بە باشی بشۆ.
  • دوورکەوتنەوە لە دەست لێدانی چاو یان دەم دوای بەرکەوتن لەگەڵ پشیلە.
  • پێویستە دەستکێش لە کاتی پاککردنەوەدا لەدەست بکرێت.
  • لەکاتی کارکردن لە باخچە یان مامەڵەکردن لەگەڵ خاکدا دەستکێش بەکاربهێنە.
  • پێش خواردنی سەوزە و میوە بە باشی بیشۆ.
  • گۆشتەکە بە باشی بکوڵێنە تا بە تەواوی دەکوڵێت.
  • بە بەردەوامی سەردانی پزیشکی ڤێتێرنەری بکە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی پشیلەکە.

لە کۆتاییدا دکتۆر خەیات جەخت لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە دەکاتەوە بۆ خۆپاراستن لە توکسۆپلازما، ئەمەش ڕێگە بە خانمانی دووگیان دەدات چێژ لە بەخێوکردنی پشیلە بە سەلامەتی وەربگرن بەبێ ئەوەی تەندروستییان یان تەندروستی کۆرپەکەیان بخاتە مەترسییەوە.

هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن
پێت هەولێر و بەغدا ڕێككەوتن
نرخی مریشك و هێلكە زیاتر هەرزان دەبێت… عێراق ڕایگرت
دوات نرخی مریشك و هێلكە زیاتر هەرزان دەبێت… عێراق ڕایگرت
پەیوەنیدر