دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک – گەرمیان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی “عەبدوڵا ساڵح” دەرکرد.
ڕۆژی 31 ی 12ی 2024 عەبدوڵڵا ساڵح، كە تەمەنی 21 ساڵ بووە و تاقانەی 7 خوشك بوو لەلایەن دوو هاوڕێی خۆیەوە بە فێڵ براوەتە دەرەوە و بە مەبەستی بردنی ئۆتۆمبێلەكەی و فرۆشتنی لەلایەن ئەو دووكەسەوە كوژرا، دوای ڕۆژێكیش هەردوو هاوڕێكەی خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد.
ئەمڕۆ دوو شەممە 27-1-2025، دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکوک – گەرمیان، لە دانیشتنی یەكەمی كەیسەكەدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەردوو تاوانبارەكەدا سەپاند.
لای خۆشیانەوە، كەسوكاری گەنجە كوژراوەكە داوادەکەن سزاكە بەسەر تاوانبارەکاندا جێبەجێ بكرێت.