ڕەشەبایەكی بەهێز هەرێم دەگرێتەوە



ئەو بایەی بەشێوەیەكی هێواش ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە خێراییەكەی زیاد دەكات و تاوەكو ڕۆژی چوار شەممە بەردەوام دەبێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ڕەشەبایەی لەسەر ناوچە جیاوازەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەورووبەری و ڕاپەرین و کۆیە و بەشێکی هەولێر و گەرمیان و شارەزوور هەڵی كردووە، خێراییەكەی زیاد دەكات.

ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەخێرایی 20 تا 40 کم لەكاتژمێرێكدا تا دوانیوەڕۆ بۆ درەنگانی چوار شەممە بەردەوام بێت و دواتر کۆتایی دێت.

وتیشی، “وشکی کەش لە ماوە و ڕۆژانی داهاتودا بەردەوامە و تا ئێستا شەپۆلێكی گیتگیری باران بارین دەرنەكەوتووە”.

بكوژانی “عەبدوڵا” بە لەسێدارەدان سزادران
پێت بكوژانی “عەبدوڵا” بە لەسێدارەدان سزادران
دوای 47 ساڵ بکوژی خوێندکارێک دادگایی دەکرێت
دوات دوای 47 ساڵ بکوژی خوێندکارێک دادگایی دەکرێت
پەیوەنیدر