سەرۆکی یەکێتی بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خەرجکرد و دەڵێت” بۆ گرنگیدانە بە سۆنگەی خوێندکاران”.
زانکۆی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڕی ٥٠ ملیۆن دیناری بۆ بەردەوامی خزمەتگوزاریەکان لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خەرجکرد.
ئاماژە بەوەشدراوە، بڕی 27،5 بیست و حەوت ملیۆن و نیو دینار بۆ مەبەستی پاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و بڕی 23 ملیۆن دینار بۆ صیانە و چاککردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان بووە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەردەوامی خزمەتگوزاریەکان لە بەشە ناوخۆییەکان هەبووە.
زانکۆی سلێمانی دەشڵێت، لە سەرەتای ساڵی خوێندنیش بافڵ تاڵەبانی ئەرکی بە ئۆنلاین کردنی سیستمی بەشە ناوخۆییەکانی لە ئەستۆ گرتبوو، ئەمەش سەرەڕای ئەرکی فڕێدانی خوڵ و خاشاکی کەمپی ناوشاری زانکۆمان و چەندین هاوکاری تر.
هاوکات زانکی سلێمانی بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆوە پێزانینی زۆریان بۆ هاوکاریە بەردەوامەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ خزمەتە بەردەوامەکانی زانکۆی دایک هەیە. هەروەها زۆر سوپاسی نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) دەکەن، کە بینایەکیان بۆ بەشە ناوخۆیی بە کرێ گرتووە و پیداویستیەکانیان بۆ خوێندکارانی زانکۆمان ئامادەکردووە.