لە ساڵی ڕابردوودا، 431 پێشێلكاریی بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون.
بەپێی ئەو ئامارانەی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، لە ساڵی 2022 دا 431 پێشێلكاریی بەرامبەر بە 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان كۆنفڕانسی ساڵانەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا و تێیدا ئامارێكی تایبەت بە ڕەوشی ڕۆژنامەنوسانی لە هەرێم بڵاوكردەوە، بەپێی ئامارەكە، لە ساڵی ڕابردوودا، 431 پێشێلكاری بەرامبەر 301 ڕۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی ئەنجامدراون، كە بەجۆرەن، ڕێگریكردن 195 ، دەستبەسەرداگرتن و شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی 68، هێرش و هەڕەشە و سووكایەتی 46، دەستبەسەر كردن بە بێ بڕیاری دادگا 64، دەستگیركردن بە بڕیاری دادگا 4 ، لێدان وبرینداربوون 26 ، داخستنی نوسینگەی كەناڵی میدیایی 1 ، هێرشی مووشەكی 2، هەڵكوتانە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس 3، هێرشی ئەلیكترۆنی 6، پڕكردنەوەی بەڵێننامە 16.