ئۆتۆمبێلێك بۆردومان كرا و 4 كەس گیانیان لەدەستدا



لە سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك لەلایەن درۆنێكی توركیاوە بۆردومان كرا و بەهۆیەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە.

شایەتحاڵێك لە شوێنی ڕووداوەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە گردجان لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئۆتۆمبێلێك تەقییەوە بەهۆی بۆردومان كردنی لەلایەن درۆنی توركیاوە.

وتیشی، “گەیشتووینەتە شوێنی ڕووداوەكە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و دەوری ناوچەكە گەمارۆ دراوە و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، بەهۆی بۆردومانی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێك كراوەتە ئامانج و 4 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قازای ئاکرێیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پیاوێک بە ناوی جەعفەر جەلال لەگەڵ هاوسەرەکەیدا گیانیان لەدەستدا.

بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خەرجکرا
پێت بڕی 50 ملیۆن دینار بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی خەرجکرا
كاتی ناردنی مووچەی مانگی 1ی هەرێم ڕاگەیەنرا
دوات كاتی ناردنی مووچەی مانگی 1ی هەرێم ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر