لە داراییەوە بۆ خانەنشینان کە بەشداری هەژماری منن



وەزارەتی دارایی سەرجەم خانەنشینان ئاگادار دەکاتەوە ئەوانەی بەشدارییان لە پرۆژەی هەژماری من کردووە بەزوترین کات فۆڕمەکان بگەڕێننەوە.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، لە بلاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، داوا لە سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە فۆڕمی تۆمارکردنیان لە پڕۆژەی (هەژماری من) پڕکردۆتەوەو تا ئێستا نەیان گەڕاندۆتەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانکانەی فۆڕمەکەیان لێ وەرگرتووە.

ڕاشیگەیند، ئەو خانەنشینانەی فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە و نەیانگەڕاندووەتەوە، پێویستە فۆرمەکانیان بە زووترین کات پڕبکەنەوە و بیگەرێننەوە بۆ ئەو بنکەیەی تۆمارکردنی پڕۆژەی هەژماری من لەو بانکە حکومیەی فۆرمەکەیان تیایدا وەرگرتبوو، تاوەکو بتوانن مووچەکانیان لە هەژماری بانکی تایبەت بە خۆیان و بە ئاسانی وەربگرن.

دارایی دەشڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆرمی پڕۆژەی ‘هەژماری من’ـیان وەرگرتووە، و بۆ زانیاری زیاتر، پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی هەژماری من بکەن بە ژمارە (1991). سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8:00 بەیانی تاوەکو 9:00 شەو بەردەستە.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندنگە و فەرمانگەكان ڕاگەیاند
پێت هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی لەسەر بایكۆتی خوێندنگە و فەرمانگەكان ڕاگەیاند
ماتۆرسوارێک لە ڕووباری چۆمان گیانی لەدەستدا
دوات ماتۆرسوارێک لە ڕووباری چۆمان گیانی لەدەستدا
پەیوەنیدر