ماتۆرسوارێک لە ڕووباری چۆمان گیانی لەدەستدا



گەنجێک لە سۆران لەکاتی لێخوڕینی ماتۆردا کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و دەکەوێتە ڕووباری چۆمان و گیان لەدەستدەدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لە رێگای سۆران چۆمان نزیک گوندی ناوپردان، گەنجێک بە ناوی (مردان محمد محمدامین) بە ماتۆرسکیلەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و  کەوتە نێو ڕووباری سۆران.

ئاماژە بەوەشدراوە، ماتۆڕسوارەکە بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانی لەدەستداوە، هاوکات هاتووچۆی سۆران داوای لە شوفێران و ماتۆر سوارەکان دەکات پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن و خێرای کەم بکەنەوە و بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.

لە داراییەوە بۆ خانەنشینان کە بەشداری هەژماری منن
پێت لە داراییەوە بۆ خانەنشینان کە بەشداری هەژماری منن
كورد خاوەنی باشترین هێزی سەربازییە لەسوریا، بەڵام پێویستی پێشخستنی بەشداری سیاسی هەیە
دوات كورد خاوەنی باشترین هێزی سەربازییە لەسوریا، بەڵام پێویستی پێشخستنی بەشداری سیاسی هەیە
پەیوەنیدر