بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کارتە نیشتمانییەکانیان تەواو بووە و ناچن وەریبگرنەوە، دەڵێت: کارتەکانتان بۆ بەغداد دەگەڕێنینەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکەینەوە کە لە ساڵانی 2016 بۆ 2024 هاتوون مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تا ئێستا وەریاننەگرتووەتەوە، “بە زووترین کات سەردانمان بکەن”.
ڕاگەیەندراوە، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بە زووترین کات سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە، ئەگەر نەچن، کارتەکانیان دەگەڕێندرێتەوە بۆ بەغداد، دوای ئەوە دەبێت خۆیان سەردانی بەغدا بکەن و مامەڵە بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان بکەن.