ژن و پیاوێک بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە بوونە قوربانی



لە ئاکامی بۆردومانێکی تورکا دوو هاووڵاتی لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە پارێزگەی دهۆک گیانیان لەدەستدا کە هاوسەری یەکتر بوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەکانی تورکیا سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە قازای ئاکرێیان بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پیاوێک بە ناوی جەعفەر جەلال لەگەڵ هاوسەرەکەیدا گیانیان لەدەستدا.

بە پێی زانیارییەکان، قوربانییەکان خەڵکی گوندی بامشمشی دینارتە بوون.

تا ئێستا سوپای تورکیا دەیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی کردووەتە قوربانیی ئەو هێرش و پەلامارانەی بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پەکەکەوە ئەنجامیان دەدات.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی بڵاوکردەوە
دەیان هەزار ئاوارە بە پێ بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە
دوات دەیان هەزار ئاوارە بە پێ بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە
پەیوەنیدر