دەیان هەزار ئاوارە بە پێ بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە



دەیان هەزار هاووڵاتی فەڵەستین کە لە غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بە زۆرەملێ ئاوارە و دەربەدەر کرابوون، لە باشوورەوە دەستیان کرد بە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی باکووری غەززە.

دوای ئەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بەکاتی ناوخۆ (٠٨:٠٠ بەکاتی هەولێر) ڕێگە بە فەڵەستینییەکان دەدرێت لە ڕێڕەوی نێتزاریمەوە کە باکوور و باشووری کەرتی غەززە لەیەکتری جیادەکاتەوە بگەڕێنەوە، هەزاران هاووڵاتی فەڵەستینی لەگەڵ ئەو کەلوپەلەی توانیان لەگەڵ خۆیان هەڵیگرن لە شەقامی ڕەشیدەوە بەرەو باکوور دەستیان بە گەڕانەوە کرد (بەپێ).

بەپێی ڕێککەوتنەکە گەڕانەوە لە ڕێگەی شەقامی سەڵاحەددینەوە بۆ باکووری کەرتی غەززە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بەکاتی ناوخۆ (١٠:٠٠ بەکاتی هەولێر) دەستپێدەکات، بەڵام گەڕانەوەکە بەپێ نابێت و بڕیارە تەنیا بە ئۆتۆمبێل بێت.

ئاماژە بەوە دەکرێت کە پشکنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەکاردەهێندرێن بۆ گەڕانەوە لە باشووری غەززەوە بۆ باکوور لە خاڵی تێپەڕبووندا لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەمنیی تایبەتی ئەمریکییەوە ئەنجام دەدرێت.

باس لەوەیش دەکرێت کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بەسەر شەقامی سەڵاحەددین فڕینیان ئەنجامداوە.

هەرچەندە سەدا ٨٠-٩٠ی بینا و خانووەکانی باکووری غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووخاون، بەڵام فەڵەستینییەکان خوازیاری گەڕانەوەن بۆ سەر زێدی خۆیان، ئەمە لە کاتێکدا کە بە درێژایی ١٥ مانگی ڕابردوو دەیانجار ئاوارە و دەربەدەر بوون.

ژن و پیاوێک بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە بوونە قوربانی
پێت ژن و پیاوێک بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە بوونە قوربانی
یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە
دوات یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە
پەیوەنیدر