یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە



وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبنەوە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیارەکەیان بۆ دەسەڵاتی نوێی دیمەشق ئەرێنی بێت.

کایا کالاس، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش ڕایگەیاند، لەو کۆبوونەوەیەی وەزیرانی دەرەوەدا کە لە برۆکسل بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت بڕیارێکی سیاسیی بدرێت سەبارەت بە سووککردنی ئەو سزایانەی بەسەر ئەو کەرتانەدا سەپێندراون کە ڕێگە لەبەردەم سەرلەنوێ بنیاتنانی سووریا دەکەنەوە، لەگەڵ پێکهێنانی نەخشەڕێگایەک.

کالاس باسی لەوە کرد کە یەکێک لە ماددە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە سووککردنی سزاکانی سەر سووریا دەبێت و، ڕایگەیاند: ”بە راستی چاوەڕوانی سووککردنی سزاکانین. چاوەڕوانیشین ئەمڕۆ بڕیارێک لەو بارەیەوە بدرێت”.

گوتیشی: ”ئەمە هەڵوێست و ڕێبازێکە ‘هەنگاو بەرامبەر هەنگاوە’. لەبەرئەوە ئەگەر (ئیدارەی سووریا) هەنگاوی دروست بنێت، ئێمەیش ئامادەی هەڵنانی هەنگاوین”.

هەروەها کالاس باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیارە نەخشەڕێگایەک دابنرێت بۆ سووککردنی سزاکان، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەست بە سووککردنی سزاکانی سەر ئەو کەرتانە دەکرێت کە پێویستن بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی وڵاتەکە.

گوتیشی: ”بە کارکردن لەگەڵ کاراکتەرە هەرێمیی و نێودەولەتییەکان، چاودێری ڕووداوەکان دەکەین. هەروەها بەڕاستی ئامادەین شاندی یەکێتیی ئەوروپا لە دیمەشق بەڕووی تەواوی ستافەکەیدا بکەینەوە. واتا وەک گوتم، داهاتووی سووریا ناسکە بەڵام جێگەی دڵخۆشییە. لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە بواریان پێبدەین بۆ ئەوەی هەنگاوی دروست بنێن، بەڵام بێگومان پێویستە هەنگاوگەلێکی دروست ببینین. لە ئێستادا گوتەی دروست دەڵێن. ئایا شتانی باشیش دەکەن؟ لەبەرئەمە ئەمە هەڵوێست و ڕێبازێکە ‘هەنگاو بەرامبەر هەنگاوە’. لەبەرئەوە ئەگەر هەنگاوی دروست بنێت، ئێمەیش ئامادەی هەڵنانی هەنگاوین”.

دەیان هەزار ئاوارە بە پێ بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە
پێت دەیان هەزار ئاوارە بە پێ بەرەو باکووری غەززە گەڕانەوە
وەزیری دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەرکرد
دوات وەزیری دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەرکرد
پەیوەنیدر