وەزیری دارایی بڕیارێکی نوێی لە بارەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەرکرد



وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لە بارەی باجەوە دەرکرد و ڕایگەیاند، لە پێناو دەرفەتی خۆتۆمارکردن بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکان.

بەپێی نووسراوێکی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیایدا هاتووە: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی بۆ باجدەران و پێدانی دەرفەتی خۆتۆمارکردن، بەمەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ سیستمی خود گونجاندن، کە سیستمێکی نوێیە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردن و پیادەکردنی بڕیاری ژمارە (102)ی ساڵی (2017)ی ئەنجومەنی وەزیران.

ئەوەش هاتووە، بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانەی کە تازە دامەزراون و نەیانتوانیوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردن و کردنەوەی دۆسییە بۆیان تا 30ی حوزەیرانی 2025، ئەمەش وەک هاندان و پێدانی دەرفەتێکی زیاترە بە کۆمپانیا تازەکان.

بەپێی نووسراوەکەی وەزیری دارایی هەرێم، لە دوای ئەو بەروارە کۆمانیا نابووردرێت لە سەپاندنی هەر سزایەکی یاسایی بەسەریدا، لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و جێبەجێ نەکردنی ئەرکە یاساییەکان بەپێی یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکان.

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە
پێت یەکێتی ئەوروپا لە بارەی سووککردنی سزاکانی سەر سووریا کۆدەبێتەوە
دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە
دوات دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە
پەیوەنیدر