لە بارەی دابەشکردنی سەبەتەی نوێی خۆراکی مانگانە ڕوونکرنەوە دەدرێت



بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی سەبەی خۆراکی مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو بەردەوامە و لە قۆناغی کۆتاییدایە.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: لە قۆناغی کۆتایی دابەشکردنی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراکی ساڵی رابردوودان و تەنیا زەیت و برنج ماوە ئەوەش لەگەڵ هاتنیدا دابەشیان کردووە.

وتیشی: مادە سەرەکییەکان برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، نیسک و لەتکە نۆکە و بەشە خۆراکی زۆریش لە کۆگاکاندا هەیە بۆ دابەشکردن، بەڵام دەبێت لە وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە نووسراوبێت و پێمان بڵێ سەبەتەی خۆراکی ساڵی ڕابردوو دابەش بکەن یان هی مانگی یەکی ئەمساڵ.

دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە
پێت دەوام لە زۆربەی خوێندنگەکانی سلێمانی ڕاگیراوە
کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر