کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵە هەور هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى