دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا بکوژی ڕووداوەکەی ڕانیەیان دەستگیرکرد.
شەوی ٢٥-٢٠٢٥/١/٢٦ لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد لەگوندی زهنگڵان لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدا بووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.
ئاسایش ڕایگەیاند، ئێستا تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.