هەسەدە دوا مۆڵەت دەداتە پاشماوەکانی بەعس



هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕووبەڕووی پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس دەبنەوە و داوشیان لێ دەکەن تا 10ی شوباتی داهاتوو چەکەکانیان ڕادەست بکەن.

لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەدەوە، شارۆچکەی زیبانی سەر بە دێرلزۆر بووەتە یەکێک لەو ناوچانەی کە پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس تێیدا چالاکن و ناوبەناو پەلاماری هێزەکانی سووریای دیموکرات دەدەن.

هەسەدە بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پەلامارانە هەڵمەتێکی لە ناوچەکەدا ئەنجامدا و 33 چەکداری بەعسی دەستگیرکرد.

هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو وادەیەشیان درێژکردەوە کە بۆ خۆڕادەستکردنی چەکدارەکانی بەعس دەستنیشیانیان کردووە و ڕایانگەیاند 10ی شوباتی داهاتوو دوا وادەیە و داوایان لێکردن تا ئەو کاتە چەکەکانیان ڕادەست بکەن.

بکوژی ڕووداوەکەی ڕانیە بەر لە هەڵهاتنی دەستگیرکرا
پێت بکوژی ڕووداوەکەی ڕانیە بەر لە هەڵهاتنی دەستگیرکرا
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزم بووەوە
دوات نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزم بووەوە
پەیوەنیدر