لە دەستپێکی هەفتەدا نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی هەرچەندە هێشتا ئەگەری زیاتری هەڵکشانی نرخەکەی لە ئارادایە.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوو هەزار و 772 دۆلارەوە بۆ دوو هەزار و 751 دۆلار دابەزی.
ئەمەش دوای ئەو هەڵکشانە گەورەیەی هەفتەی ڕابردوو هات کە نرخی زێڕ بەخۆیوەوە بینی.
سەرباری دابەزینەکەی ئەمڕۆ، بەڵام هێشتا ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ لە ئارادایە و پێدەچێت بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی ئاستی نوێی پێوانەیی.