زانیاری لە بارەی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ خرایەڕوو



بوومەلەرزەیەک بە هێزی 5.1 پلەی ڕێختەر شارۆچکەی قەسری شیرینی سنووری پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی لە هەرێمی کوردستان هەژاند.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزی بوومەلەرزەکە 5.1 پلەی ڕێختەر بووە و کاتژمێر چواری بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، شارۆچکەی قەسری شیرینی لە پارێزگای کرماشان هەژاندووە.

هەروەها ئاماژەی داوە، چەقی بوومەلەرزەکە لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتری ناخی زەویی لە نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بووە.

هەروا ڕوونی کردووەتەوە، شوێنی بوومەلەرزەکە بە دووری 21 کیلۆمەتر لە قەسری شیرین، دووری 22 کیلۆمەتر لە خانەقین و دووری 39 کیلۆمەتر لە سەرپێلی زەهاو تۆمار کراوە، بەڵام

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانی گیانی و ماڵیی بوومەلەرزەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

نرخی زێڕ دابەزی
پێت نرخی زێڕ دابەزی
جەنگی غەززە له‌سه‌رو شکست و سەرکەوتنە کاتیەکانەوە
دوات جەنگی غەززە له‌سه‌رو شکست و سەرکەوتنە کاتیەکانەوە
پەیوەنیدر