بەشەڕدانی ئاژەڵ و باڵندەکان لەنێوان مادە یاساییەکاندا



لە ئێستادا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دیاردەیەکی نامۆ بە کۆمەڵگەی کوردەواری و بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێ لانەکان ئەنجام دەدرێت.

لە کاتێکدا چەندین فەرموودەی پیرۆز لە ئاینی ئیسلامدا هەن کە موسوڵمانان هاندەدات بەزەییان بە ئاژەڵ و باڵندەکاندا بێتەوە و چەندین چیرۆک و بەسەرهاتیش لەو بارەیەوە باس کراوە، کەواتە ئەمە بۆ کۆمەڵگەیەکی زۆرینە موسوڵمان کارێکی نەشیاو و قێزەونە.

لە کوردستان یاسایەکی تایبەت بەو بابەتە بونی هەیە بەناوی، یاسای ژمارە (۱٤)ساڵی (۲۰۲۲)یاسای ڕێکخستنی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێ لانەکان، کە لە (۲٤)مادە پێکهاتووە، بە واژۆی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وەقایعی کوردستان لە ٥/۲/۲۰۲۳ بڵاو بۆتەوە.

وەک لە کۆتایی یاساکەدا ئاماژەی پێکراوە، هۆیه‌كانی ده‌رچوواندن لە پێناو پاراستنی ئاژەڵان و ڕێکخستنی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، و بۆ ڕێکخستنی ئەو بوارانەی لە یاسا بەرکارەکانی هەرێمدا ڕێک نەخراون، و بۆ چەسپاندنی کلتوری ئاژەڵدۆستی، ئەم یاسایە دەرچوێندرا.

ماددەی (۷):ی یاساکە بە چەند خاڵێک باس لە ئازاردانی ئاژەڵ و باڵندەکان دەکات کە ئێمە ئەم چەند دانەیەمان مەبەست بوو دیاریمان کردووە.

یەکەم:
-١- ئەم کردارانە دەرهەق بە ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان قەدەغەیە:
أ- ئەنجامدانی هەر ڕەفتارێکی بە ئەنقەست کە ببێتە هۆی ئه‌شكەنجە دانی ئاژەڵ یان زیان
پێگەياندنی.
د- سازدانی شەڕ لە نێوان ئاژەڵێک و ئاژەڵێکی دیکە یان پەلەوەر و پەلەوەرێکی دیکە، بە شێوەیەک ببێتە مایەی زیان پێگەياندن یان کوشتنی یەکێکیان.
و- بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی تایبەت بە کردارەکانی هاتوو لەم بڕگەیەدا لە دەزگاکانی
ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

۲-
أ- هەر کەسێک یەکێک لەو کردارانەی هاتوو لە بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە، دەرهەق بە ئاژەڵی
ماڵی یان ئاژەڵی بێلانە ئەنجامبدات، بە پێبژاردنێک کە لە (٢٥٠،٠٠٠) دووسەد و پەنجا هەزار دینار، کەمتر نەبێت و لە (١,٠٠٠,٠٠٠) یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.

لە مادده‌ی (۱۷)ی ئەم یاسایەدا مافی سکاڵا تۆمارکردنی داوە بە چەند لایەنێکی تایبەتمەند کە دەتوانن سکاڵا لەسەر ئەو کەس و دەزگا ڕاگەیاندنانە تۆمار بکەن کە ئەو سەرپێچییانە ئەنجام دەدەن.

کۆمەڵە و ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانی پاراستنی ئاژەڵان و چالاکوانانی بواری ئاژەڵدۆستی و ژینگەپارێزى دەتوانن دەربارەی هەر سەرپێچییەک لە حوکمەکانی ئەم یاسایە، سکاڵا تۆمار بکەن.

بە مافی خۆمان دەزانین، لە ئێستا بە دواوە، وەکو ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی پارێزەر و بەشی یاسامانەوە، هەر کەس و دەزگایەکی ڕاگەیاندن، بەو کارانە هەستن و ئەو دیاردە نەشیاوە بڵاو بکەنەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەین، و دەبێ لەبەرامبەر ئەو کارەیان سزابدرێن…

داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەنیدارەکان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکەین، سکاڵا لەسەر ئەو کەس و کەناڵ و دەزگا ڕاگەیاندنانە تۆمار بکەن کە بەم کارە هەڵدەستن، کە بە داخەوە لە ئێستا و لە ڕابردووشدا بە ئاشکرا بەشەڕدانی ئاژەڵ و باڵندەکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان گۆڕەپانی تایبەتیان هەیە و بانگەشەی بۆ دەکرێ و دواتر نمایش دەکرێ لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، پێویسته ئەو شوێنانە دابخرێن و ڕێگەیان پێنەدرێت.

مەعرووف مەجید
سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

جەنگی غەززە له‌سه‌رو شکست و سەرکەوتنە کاتیەکانەوە
پێت جەنگی غەززە له‌سه‌رو شکست و سەرکەوتنە کاتیەکانەوە
کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن
دوات کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن
پەیوەنیدر