کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند سیمای شەقامەکان جوانتر دەکرێن و کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕ لادەبرێن.

دلێر عادل، لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شاری سلێمانی ڕایگەیاند، “بەچەند قۆناغێک ، له‌ فلكه‌ی خانه‌قا تا نزیک مزگه‌وتی قه‌ره‌چێوار به‌هەردوو ده‌ستی ڕاست و چه‌پی شەقامەکە، لەسەر ڕێڕەوی فیده‌ری ١٧٦ و ٣٠٩ نزیكه‌ی هه‌زار مه‌تر تویست كێبڵی مۆلیده‌ لە ستونەکانی کارەبا لێكرایەوە.

ڕاشیگەیاند، “دوای جێبەجێکردنی سیستمی کارەبای پریپەید بەسەر فیدەرەکانی ناو بازاڕ، ماوەی ساڵێک زیاترە بەهۆی بوونی کارەبای نیشتمانی بەردەوام، سەرجەم مۆلیدەکانی ناوبازاڕ هەڵگیراون، لە ئێستاشدا لە ژێر چاودێری هۆبەی ناوەندی شار سەرجەم تویست کیبڵەکان لێدەکرێنەوە، کە سیمایەکی ناشرینی بەخشیبوو بە شەقامەکانی ناو بازاڕ جگە لە دروستکردنی ئاستەنگی بۆ کارمەندانی چاکسازی، بارگرانیش بوو بۆ ستونەکان.

لێپرسراوی هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێشتریش کێبڵی مۆلیدەی چەند شەقام و بازاڕێکی دیکە لێکراەوتەوە.

بەشەڕدانی ئاژەڵ و باڵندەکان لەنێوان مادە یاساییەکاندا
پێت بەشەڕدانی ئاژەڵ و باڵندەکان لەنێوان مادە یاساییەکاندا
تورکیا هێرشی کرد و ڕۆژئاوای کوردستانیش داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات
دوات تورکیا هێرشی کرد و ڕۆژئاوای کوردستانیش داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات
پەیوەنیدر