تورکیا هێرشی کرد و ڕۆژئاوای کوردستانیش داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات



لە هێرشێکی نوێی تورکیا سێ هاووڵاتی لە ڕۆژئاوای کوردستان برینداربوون کە دووانیان منداڵن و خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش داوای هەڵوێست لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکات.

ئەمشەو خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی هێرشەکانی تورکیا و میلیشیاکانی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ “لەسایەی بێدەنگیی نێودەوڵەتی و ناوخۆییە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بەردەوامن لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە دژی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە پەرەسەند و تاوانێکی نوێیدا کە ڕەنگدانەوەی سیاسەتی دوژمنکارانەیەتی بەرامبەر بە ناوچەکە، داگیرکەری تورکیا بە تۆپخانە و چەکی قورس گوندەکانی شاری عەین عیسایان بۆردومان کرد”.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ئاکامی ئەو هێرشەدا سێ هاووڵاتی کە دووانیان منداڵنلە گوندی ئەلجەمماس بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم کۆمەڵکوژییە بەردەوامانە دەکەین و بێدەنگی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییە ئیدانە دەکەین، کە پێدەچێت قبوڵکردنی ناڕاستەوخۆی ئەم تاوانانە بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ “ئەم کۆمەڵکوژییانەی تورکیا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ تێکدانی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراسی بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دێت، پڕۆژەیەک کە بووەتە مۆدێلێکی سەرکەوتوو لەناو ئەو هەلومەرجەی کە سووریا تووشی دەبێت”.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پێشێلکارییەکی دیکەدا، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ئەو کەسانەیان کردە ئامانج کە لە لە بەنداوی تشرین بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات ماونەتەوە.

خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاشیگەیاند، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای هەموو یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانن، و پێداگری تورکیا لەسەر بە ئامانجگرتنی ژێرخانی گرنگ و پەکخستنی ژیانی دانیشتووانی ناوچەکە پشتڕاست دەکەنەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بانگەوازێکی بەپەلە دەنێرین بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ کە دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم تاوانە قێزەونانەی کە خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی دەکەنە ئامانج ئێمە هەروەها بانگەوازی خۆمان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نوێ دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و یاسایی خۆی بەرامبەر بە گەلەکەمان بگرێتە ئەستۆ خەڵک، و فشارخستنە سەر دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ وەستاندنی پێشێلکاری و تاوانە بەردەوامەکانی”.

کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن
پێت کێبڵی مۆلیدەکانی ناو بازاڕی سلێمانی لادەبرێن
مامۆستایان: ئەرک بەرامبەر بە مافە و بایكۆت بەردەوامە
دوات مامۆستایان: ئەرک بەرامبەر بە مافە و بایكۆت بەردەوامە
پەیوەنیدر