مامۆستایان: ئەرک بەرامبەر بە مافە و بایكۆت بەردەوامە



دوابەدوای بڕیاری دەستەی داکۆکی لە  مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بۆ بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لە وەرزی دووەمدا، ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكی وەزری دووەمی خوێندن و كۆتایی هاتنی پشووی خوێندكاران، بایكۆت لە زۆربەی خوێندنگەكانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە دەستی پێكردەوە.

مامۆستا ئاوات ئازاد لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، سەربەرزی بۆ مامۆستایانی بوێر و خاوەن کەرامەت، ئەمڕۆ 80%ی خوێندنگەكان دوای پێدانەوەی ئەنجامی وەرزی یەکەم مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاند و ناڕۆنەوە سەر کارەکانیان.

دەشڵێت: ئەرک بەرامبەر بە مافە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ مامۆستایان پەیمانی خۆیان دوپات کردوە و ڕایانگەیاند، ئەرک بەرامبەر مافە، ئەمڕۆ بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنی وەرزی دووەم دەستی پێکرد و مامۆستایان سەربەرزانە نەچوونەوە هۆڵەکانی خوێندن.

لای خۆشیەوە، مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری 12 پەروەردەی هەرێم بەیاننامەیەكيان دەركرد و ڕایانگەیاند، ئەگەر مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو و 1ی ئەمساڵیان پێ‌ نەدرێت و نەكرێن بە هەمیشەیی، بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن.

هاوكات مامۆستایانی خوێندنگەی شلێری بنەڕەتی بڕیاری بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان ڕاگەیاند و دەڵێن: تا مووچەی مانگی 12 و 1 وەرنەگرن و پلەبەرزكردنەوە دەستپێنەكاتەوە ناچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

تورکیا هێرشی کرد و ڕۆژئاوای کوردستانیش داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات
پێت تورکیا هێرشی کرد و ڕۆژئاوای کوردستانیش داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی دەکات
پاداشتی توێژێک لە هەرێم خەرجدەکرێت
دوات پاداشتی توێژێک لە هەرێم خەرجدەکرێت
پەیوەنیدر