لە سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایكبوون



تەندروستی سلێمانی، ئاماری لەدایکبوونی ساڵی ڕابردووی بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا 30 هەزار و 65 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكان و ئەهلیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون، لەو ژمارەیەك 15 هەزار و 706 منداڵیان كوڕ بوون و 14 هەزار و 359 منداڵیان كچ بوون.

ڕاشیگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو 15 هەزار و 847 منداڵ لەنەخۆشخانە حكومیەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەدایكبوون و هەروەها 14 هەزار و 218 منداڵ لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان لەدایكبوون.

وەك لە ئامارەكەدا هاتووە، “ساڵی ڕابردوو 375 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 13 حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە و 3 حاڵەتی لەدایكبوونی چواری لەسەرجەم نەخۆشخانەكان تۆماركراون”.

 

گرفتی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەنەرێتە وەزارەتی تەندروستی عێراق
پێت گرفتی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەنەرێتە وەزارەتی تەندروستی عێراق
شاندێکی بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەچێتە ئەمریکا
دوات شاندێکی بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەچێتە ئەمریکا
پەیوەنیدر