شاندێکی بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلارەوە دەچێتە ئەمریکا



پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆبوونەوە و شاندە ئەمریکییەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دا.

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ ستیڤ لۆتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەمریکا و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارەکانی ئەمریکا-عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی بانكەكە، “لە کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییە بانکی و ئابوورییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا کراوە، لە مانگی چواری ئەمساڵیشدا شاندێکی بانکی ناوەندیی سەردانی واشنتۆن دەکات و لەگەڵ ژووری بارزگانیی ئەمریکا و کۆمپانیاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “شاندە ئەمریکییەکە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە خواستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردووە بۆ وەبەرهێنان لە عێراق لە بوارەکانی، وزە، ژێرخان، تەکنەلۆژیای نوێ. گفتوگۆش لەسەر ڕێکارەکانی بازرگانی نێودەوڵەتی و گواستنەوەی عێراق بۆ قۆناخی کارکردن لە حەواڵە دەرەکییەکان لە ڕێگەی بانکە نێوەندگیرەکانەوە.”

عەلی عەللاق لە کۆبوونەوەکەدا جەختیی لەوە کردۆتەوە، کە پاڵپشتی تەواوی ئەو کۆمپانیا جیهانییانە دەکەن، کە خواستیان هەیە لە عێراق وەبەرهێنان بکەن، لە نێویاندا کۆمپانیا ئەمریکییەکان.

جەختیشی كردۆتەوە، نزیکەی 30 بانکی عێراقی لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا و بانکی ناوەندیی عێراقەوە سزادراون و لە پێدانی دۆلار بێبەش کراون.

لە سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایكبوون
پێت لە سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایكبوون
ئەمشەو ئیسڕا و میعراجە … نوێژ فەرزكرا
دوات ئەمشەو ئیسڕا و میعراجە … نوێژ فەرزكرا
پەیوەنیدر