گرفتی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەنەرێتە وەزارەتی تەندروستی عێراق



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی گرفتی نەخۆشخانەکە لەڕێگەی ئەندام پەرلەمانێکەوە دەگەیەنیتە وەزارەتی تەندروستی عێڕاق.

لە بڵاوکراوەیەکدا، نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دکتۆر  یاد نەقشبەندی بەیاوەری جێگری بەرێوەبەری نەخۆشخانەو لێپسراوی پەرستاران و نوێنەرایەتی خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی د.بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، و گرفتی نەخۆشخانەکەیان خستە بەردەمی.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە کۆبوونەوەیەکدا داواکراوە کارێک بکرێت لە پایی ئەو خزمەت بەرچاوەی کە بەتووشبوانی شێرپەنجەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت کارێک بۆ خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا بکرێت، و بەشێک لە خۆبەخشانە لەسەر حکومەتی عێراق دابمەزرێت.

هاوکات، د.بڕیار ڕەشید  بەلێنی دا لە چەندڕۆژی داهاتوو لەڕێگەی وەزیری تەندروستی عێراق و پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق،  کار بکات لەسەر داواکاری خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەوەی بەشێک لە خۆبەشانی هیوا دابمەزرێن.

پاداشتی توێژێک لە هەرێم خەرجدەکرێت
پێت پاداشتی توێژێک لە هەرێم خەرجدەکرێت
لە سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایكبوون
دوات لە سلێمانی زیاتر لە 30 هەزار منداڵ لەدایكبوون
پەیوەنیدر