هەسەدە كوژرانی 20 چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند



هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، ٢٠ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران و ٩ی دیکەش برینداربوون و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیش خرانە خوارەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنێ شەممە، شەڕڤانانمان هێرشێکی گرووپە چەكدارەكانی تورکیایان پووچەڵکردەوە بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندی خربەت ئەلزەمالە، باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج کە تێیدا پێکدادان لە نێوان شەڕڤانانمان و گرووپە چەكدارەكان ڕوویدا و بووە هۆی کوشتنی چوار بەکرێگیراو و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە، لە کاتێکدا باقی چەكدارەكان لە مەیدانەکە هەڵهاتن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا هاووڵاتییانی مەدەنی لە بەنداوی تشرین لە کاتی ئەرکدا کردە ئامانج و ژمارەیەکیان برینداربوون، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەسەدە ئەوەشی خستەڕوو، لە میحوەری پردی قەرەقۆزاقیش شەڕڤانان وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیا و گرووپە چەكدارەكانی دایەوە و لە ئاکامدا دوو چەکدار لە گوندی قەبر ئیمۆ کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، “لە کاتی بەرپەرچدانەوەی پەلامارێکی سوپای تورکیا و گرووپە چەكدارەكان بۆ سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ئەبوقەلقەل ١٤ چەکدار کوژران، کە یەکێکیان ئەبو حارس جەزراوی، فەرماندەی فیرقەی حەمزە بووە”.

دەشڵێت: “لە کۆی چالاکییەکانی دوێنێدا ٢٠ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران و ٩ی دیکەش بریندار بوون، هەروەها شەڕڤانێک گیانی لەدەستداوە و سیانی دیکەش برینداربوون”.

 

تورکیا چ پەیامێکی بە عێڕاق داوە؟
پێت تورکیا چ پەیامێکی بە عێڕاق داوە؟
تەندروستی هەڵەبجە گرێبەستی تاقیگەکانی ڕەتکردەوە
دوات تەندروستی هەڵەبجە گرێبەستی تاقیگەکانی ڕەتکردەوە
پەیوەنیدر