تەندروستی هەڵەبجە گرێبەستی تاقیگەکانی ڕەتکردەوە



بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ڕەتیکردەوە گرێەستی تاقیگە حکومییەکان بدرێتە کەرتی تایبەت و ڕەزامەندی لەسەر بڕیارەکە نەدا.

دكتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، زۆرینەی پشکنینەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بە نرخێکی زۆر کەم بووە و ئێستا نرخەکان 10 هێندە زیادیانکردووە، و ئێمە ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستانەوە و نایدەینە ئەو کۆمپانیایانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر بە بێ بەرامبەر ئامێر و پیداویستی دابینکردووە و ئێستا ئامادەنین بیدەینە کۆمپانیایەک کە نرخەکەی دە هێندە زیاترە و بارگرانی بۆ خەڵک دروستبکەین.

وتیشی، بەفەرمی بۆچوونی خۆم و حزبەکەم ڕایدەگەیەنین كە ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی كردوویەتی بۆ بەئەهلیكردنی تاقیگەی نەخۆشخانە حكومییەكان و ڕێگە بەوە نادەین.

ڕوونیشیکردەوە، ئەم گرێبەستە زیانی بۆ خەڵک هەیەو داوادەکەین وەزیری تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار هەمواری گرێبەستەکان بکەنەوە و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، هەرکات لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و داهاتی گشتی بوو ئەوکات پەیڕەوی دەکەین.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو گرێبەستانە هیچ بارگرانی و زیادەی نرخی تێدا نییە و بۆ گەڕاندنەوەی داهاتە بۆ خەزێنەی حکومەت، و هاووڵاتیان هەروەک پێشتر پارە دەدەن و هیچ زیادەیەکی لەسەر نییە.

هەسەدە كوژرانی 20 چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
پێت هەسەدە كوژرانی 20 چەكداری سەر بە توركیای ڕاگەیاند
مامۆستایانی گرێبەست لە 12 پەروەردە بایكۆتیان ڕاگەیاند
دوات مامۆستایانی گرێبەست لە 12 پەروەردە بایكۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەنیدر