عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی خانەنشین بوو، و لەبری ئەو بە وەکالەت پۆستەکە بەڕێوەدەبرێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە، 26ـی کانوونی دووەمی 2025، عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی خانەنشین بوو، و هاوکات قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کردووە.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت” بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و خانەنشین بوونی، ئەمڕۆ سەردانی عەزیز سەعیدم کرد، سوپاسی هەموو خەمخۆری و ماندووبوونەکانیم کرد لەماوەی ئەرکەکەیدا کە بەهۆی هەوڵەکانی ئەو و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتییەکە سلێمانی پێشەنگە لە وەبەرهێنان لەسەر ئاستی عێراقدا.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی، بە وەکالەت کرا بە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارەکان بەوەکالەت بەڕێوەدەبات.