بۆ مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم هاوتای عێراق دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینییەوە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەكاری تەواو كراوە و لیستی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەی هەرێم بە هاوتاكراوی ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “لیژنەی دارایی عێراق و هەرێم كاریان لەسەر هاوتاكردنەكە كردووە، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی داوە لەسەر هاوتاكردنی خانەنشینی پێشمەرگە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەهەولێر سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرا، کە بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەکاری لیستی مووچەی مانگی یەک و ئامادەکاری رێکخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بە پێی یاسای هاوتاکراوی بەرکار .