درۆنی توركیا ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەكی بۆردومان كرد



توركیا لە ڕێی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە لە هێرشكردنی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە لۆفەكانی زریزێ لە باتیفا ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگەیەك كراوەتە ئامانج لەكاتی گەڕانەوەی بۆ دەوام و بەهۆیەوە بریندار بووە.

کامەران عوسمان، تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا، هاووڵاتییەک برینداربووە و خانووی هاووڵاتییەکی تریش تەقێندرایەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە کاتژمێر ١١:٥٠ خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا لە یەکێک لەو بارەگا سەربازییە نوێیانەی، کە لە ئۆپەراسیۆنی تەواوکاری چنگی قفڵ، کە لە هاوینی ٢٠٢٤دا لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروستی کردبوون، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەکی لە لۆفەکانی زریزێ لە قەزای باتیفا بە ئامانج گرتووە و لە ئەنجامدا، پێشمەرگەکە برینداربووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک بارەگایەکی پاسەوانی سنوری عێراقەوە بە ئامانج گیراوە و پێشمەرگە بریندارەکە ناوی (جاسم محەمەد)ە و تەمەنی ٥٠ ساڵە. دانیشتووی پارێزگای دهۆکە و لە لیوای چوار، فەوجی دوو پێشمەرگەیە و لە کاتی گەڕانەوەی بۆ دەوام بە ئامانج گیراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر ئەمڕۆ، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە زنجیرە چیای زریزێوە، خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی (نەجیب زێڕەنگەر) لە گوندی دێمکا بەئامانج دەگرن و دەیتەقێننەوە.

خانەنشینی پیشمەرگە هاوتای عێراق دەكرێت
پێت خانەنشینی پیشمەرگە هاوتای عێراق دەكرێت
تا ئێستا ئیسرائیل لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە
دوات تا ئێستا ئیسرائیل لە باشووری لوبنان نەکشاوەتەوە
پەیوەنیدر