هەسەدە: 20 چەکداری میلیشیاکانی تورکیا کوژران



هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران و برینداربوونی نزیکەی 30 چەکدار میلیشیاکانی تورکیایان لە منبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و تێکشکاندنی دوو درۆنیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند دوێنێ هێرشیکی میلیشیاکانی تورکیایان بۆ سەر خاڵێکی هێزەکانیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج پووچەڵ کردەوە و تێیدا چوار چەکدار کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێندران.

لە میحوەری پردی قەرەقۆزاقیش شەڕڤانان وەڵامی تۆپبارانێکی سوپای تورکیا و میلیشیاکانیان دایەوە و لە ئاکامدا دوو چەکدار لە گوندی قەبر ئیمۆ کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.

هەسەدە ڕاشیگەیاند کە لە کاتی بەرپەرچدانەوەی پەلامارێکی سوپای تورکیا و میلیشیاکان بۆ سەر گوندێکی سەر بە شارۆچکەی ئەبوقەلقەل 14 چەکدار کوژران کە یەکێکیان ئەبو حارس جەزراوی، فەرماندەی فیرقەی حەمزە بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی هێزەکانی سووریادا هاتووە لە کۆی چالاکییەکانی دوێنێدا 20 چەکداری میلیشیاکان کوژران و 9ی دیکەش بریندار بوون.

هاوکات شەڕڤانێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.

مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەکرێت
پێت مووچەی بەشێکی دیکەی خانەنشینان هاوتای بەغدا دەکرێت
پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی کوژرانی گەنجەکەی ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دوات پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی کوژرانی گەنجەکەی ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر