پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کوژانی گەنجێک لە ڕانییە و برینداربوونی سێ کەسی دیکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرای کرد: کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو چوار کەس بەناوەکانی (د، ج، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2007 پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەكی كێوەڕەش وە (ب، م، ئـ) ڕەگەزی نێر لە دایکبووی ساڵی 2009 پیشە خوێندکار دانیشتووی ڕانیە گەڕەكی ڪێوەڕەش وە (ژ، أ، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی 2004 پیشە ڪاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەکی ولادە (بــ، ف، ک) ڕەگەزی نێر لە دایڪبووی ساڵی 2004 پیشە کاسب دانیشتووی ڕانیە گەڕەڪی سەرا بەبرینداری گەیەنرانە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، کەشوێنەواری طوللـة بە جەستەیانەوە بووە.
باسی لەوەشکردووە: سێ لە بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بە هۆی سەختی برینەكانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی کران و یەكێك لە بریندارەکانیش بەناوی (ژ، أ، ک) بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.
ئەوەشی وتووە: دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بە ڕاگیکردنی تۆمەتباران بە پێی مادەی (406)و (405 ف 31) لە یاسایی سزادانی عێراقی و
لێڪۆڵینەوەش لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.