ترەمپ پێشنیازی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە دەکات



سەرۆکی ئەمریکا پێشنیازی ڕاگواستنی خەڵکی غەززە و گواستنەوەیان بۆ میسر و ئەردەن دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، غەززە کاولکراوە داوا لە میسر و ئەردەن دەکات لە پێناو ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە بگوێزنەوە.

وتیشی پێویستە میسر و ئەردەن پێشوازی لە ژمارەیەکی زیاتری فەڵەستینییەکانی غەززە بکەن و ئێمە باس لە ملیۆن و نیوێک کەس دەکەین بۆ پاکتاوکردنی ناوچەکە.

سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگەیاند دەکرێت ئەو پلانە کاتیی یاخود درێژخایەن بێت.

بە درێژایی 15 مانگی ڕابردوو، ئیسرائیل بەشێکی زۆری کەرتی غەززەی خاپور کرد و زۆربەی دانیشتوانەکەشی ناچاربوون لە کەمپەکاندا بژین. ئێستاش کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەشێکیان دەگەڕێنەوە سەر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکانیان.

پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی کوژرانی گەنجەکەی ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت پۆلیسی ڕاپەڕین لە بارەی کوژرانی گەنجەکەی ڕانیە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
دوات کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
پەیوەنیدر