کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان بەگشتى پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى