ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبووەوە



هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا ڕۆژانە زیاتر لە شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە و کڕینی نەوتیشی لە عێراق زیاتر کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی ڕۆژانە لە هەفتەی ڕابردوودا شەش ملیۆن و 64 بەرمیل بووە کە 109 هەزار بەرمیلی لە هەفتەی پێشووتر زیاتر بووە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژانە 218 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق کڕیوە کە 66 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی لە هەفتەی پێشووتر زیاترە.

فەرمانگەکە ڕاشیگەیاند، هەفتەی ڕابردوو زۆرترین بڕی نەوتی لە کەنەداوە هاوردە کردووە کە 4.329 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە بووە، دوای ئەویش ڤەنزوێلا 416 هەزار بەرمیلم پاشان کۆڵۆمبیا 286 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە و سعودیەش لە پلەی چوارەمدا بووە کە ڕۆژانە 256 هەزار بەرمیل نەوتی لێ کڕیوە.

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕوونیشیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژانە 244 هەزار بەرمیل نەوتی لە مەکسیکەوە هاوردە کردووە، نەیجیریا 156 هەزار و بەرازیل 138 هەزار و لە لیبیاشەوە ڕۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت هاوردە کراوە.

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
عێراق و ئێران تەرمی 62 سەربازی جەنگی هەشت ساڵەیان ئاڵوگۆڕ کرد
دوات عێراق و ئێران تەرمی 62 سەربازی جەنگی هەشت ساڵەیان ئاڵوگۆڕ کرد
پەیوەنیدر