عێراق و ئێران تەرمی 62 سەربازیان ڕادەستی یەکتر کردەوە کە لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوانیاندا کوژراون و بەشێکیشیان ناسنامەیان نادیارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عێراق لە دەروازەی سنووری شەلامجەوە تەرمی 41 سەربازی ڕادەستی ئێران کردەوە کە شانزەیان ناسنامەیان نادیارە.
هاوکات ئێران 21 تەرمی ڕادەستی عێراق کردەوە کە تەنها یەکێکیان ناسراوەتەوە و بڕیارە پاش پشکنینی دی ئێن ئەی، ئەوانەی دیکەش ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.
لە ساڵی 1990دا جەنگ لە نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرسا کە ماوەی هەشت ساڵ درێژەی کێشا و بە هۆیەوە نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە هەردوولا کوژران و زیانێکی ئابووری زۆریشی بە هەردوو وڵات گەیاند.