وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقدا پرسی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەسەردانێک دەگاتە بەغدا و لەگەڵ د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆ وەزیران، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ڕوونیشیکردەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێن.
چاوەڕوان دەکرێت پرسی پەکەکە و دۆخی سووریا لە ڕیزی پێشەوە ئەو دۆسیانە بن کە وەزیرە تورکییەکە و بەرپرسانی عێراقدا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکەن.