لە كرێچی شووقەیەكەوە بووە كچێكی ناودار



لە یاری نێوان لیڤەرپوڵ و برینتفۆرد، كچێك سەرنجی هەموانی ڕاكێشا بە هۆی بڵاوكردنەوەی وێنەی شوققەكەی، كە بەسەر یاریگای یانەی برینتفۆرددا دەڕوانێت.

ڕۆژنامەكانی (ئینگلتەرا) بڵاویانكردۆتەوە، ناوۆمی ئۆبرهاوزەر لە شوقەیەكدا دەژی، كە دەروانێت بەسەر یاریگای یانەی برینتفۆرددا و لەكاتی یاری لیڤەرپوڵ وێنەكانی بڵاوكردۆتەوە بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری كوڕ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان داوای ژووانبەستنیان لێكردوە.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، ئەو كچە مانگانە 1200 جونەیهی ئیستەرلینی كرێ دەدات، بەڵام پاش ئەوەی دەستی كرد بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ئێستا 17000 فۆڵەوەری بۆ زیاد بووە.

ناوۆمی لەوبارەیەوە بە (دەیلی مەیل) وتووە، بە هۆی شوققەكەمەوە چەندین نامەم بۆ هاتووە و داوای خۆشەویستی یان هاوسەرگیریم لێدەكەن.

گوڵپی: پارتی و یەكێتی كێشەی مووچە چارەسەر ناكەن
پێت گوڵپی: پارتی و یەكێتی كێشەی مووچە چارەسەر ناكەن
لە عێراق سبەینێ‌ كرا بە پشوو
دوات لە عێراق سبەینێ‌ كرا بە پشوو
پەیوەنیدر