ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق ڕایانگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە 26ی 1، بۆ یادی شەهیدبوونی ئیمام موسای كازم پشووی فەرمی دەبێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ یەك شەممە لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی بەغدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسا جەعفەر كازم پشوو بێت.
دوابەدوای بڕیارەكەی سودانی، زۆرینەی پارێزگاكان (بەغدا، بەسرە، نەجەف، سەڵاحەدین، نەینەوا، دیالە، زیقار، واست، میسان، و موسەننا) بیكەنە پشووی فەرمی.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەوەدایە هاووڵاتیان بتوانن بەشداری بكەن لە یادکردنەوەی ئەم بۆنە ئاینییە، کە شاهیدی سەردانێکی بەرفراوانە بۆ مەزارگەی ئیمامی كازم (سەلامی خوای لێبێت) لە شاری كازمیە لە بەغدا.