وتەبێژی فەرمی یەکینەکانی پاراستنی ژنان و ئەندامانی فەرماندەیی سەربازی یەکینەکانی پاراستنی ژنان “یەپەژە” لەگەڵ لە جەنڕاڵ مایلز کاکینزی، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كۆبوونەوە.
ڕۆکسان محەمەد، وتەبێژی فەرمی یەپەژە ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە ناوچەكە تاوتوێ کران، هەردوولا دەستیان خستە سەر پێویستی چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە بۆ ناوچەكە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، باسیان لە وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كردووە لە پێناو زاڵبوونی ئاشتی و ئاسایش، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگانەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕووی ئاسایش و پاراستن، قارەمانێتی و هاودەنگی ئەو ژیانانەی گەلانی ناوچەکە بۆ بەردەوامبوونی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گرنگی ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی سووریای نوێدا.
لای خۆشیەوە، عەقید مایڵز کاکینزی ئەمریکی وێنەیەکی دیدارەکەی لە هەژماری خۆی بڵاوکردەوە و بە زمانی ئینگلیزی و کوردی نووسی: سوپاسی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی دەكات بۆ پێشوازیکردنیان لە حەسەکە.