مەرجی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا



بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە وەرزی بەهاردا توانای بەرهەمهێنانی تەزووی كارەبا لە 4500 مێگاوات كارەبا نزیك دەبێتەوە و دەشڵێت: ئەگەر غاز بۆ وێستگەكان دابین بكرێت وەزارەتەكەی دەتوانێت كارەبای (24) كاتژمێری دابین بكات.

كامیل قەزاز، بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی (كەی ئێن ئێن) ڕایگەیاند، لە ئێستادا و بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا وەزارەتەكەی ڕۆژانە نزیكەی (450 بۆ 500) مەقمەق غاز (یەكەی پێوانەی غاز) لە كێڵگەی كۆرمۆرەوە دەگات بە یەكەكانی بەرهەمهێنان و وتیشی: “چاوەڕوان دەكرێت لە وەرزی بەهاردا توانای بەرهەمهێنان بگاتە 4500 مێگاوات كارەبا”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنان دابین بكرێت، یەكەی بەرهەمهێنان توانای هەیە (24) كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن.

لەسەر خواستی هاووڵایتان بۆ بەكارهێنانی كارەبا، كامیل قەزاز ڕوونیكردەوە، “هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان مافی خۆیانە داوای دابینكرنی تەزووی كارەبای (24) كاتژمێری بكەن”.

سەبارەت بە خانەنشینی فەرمانبەرەكانی وەزارەتەكەی، بریكاری وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی بڕیارە نوێیەكەی خانەنشینی زیاتر لە هەزار فەرمانبەر و كارمەند لە وەزارەتەكەی خانەنشین دەكرێن، ئەگەر جێگەكەیان بە فەرمانبەری نوێ پڕ نەكرێتەوە، بەدڵنیاییەوە زیانی گەورە بەر وەزارەتی كارەبا دەكەوێت”.

ئەربیل یەهود کێێە وا ناکۆکی خستە نێو ئیسرائیل و حەماس
پێت ئەربیل یەهود کێێە وا ناکۆکی خستە نێو ئیسرائیل و حەماس
ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم هەڵوێستی لەسەر یاساكەی عێراق ڕاگەیاند
دوات ئەنجوومەنی فەتوای هەرێم هەڵوێستی لەسەر یاساكەی عێراق ڕاگەیاند
پەیوەنیدر