ئالاسکا تاکە شوێنە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور، کە دەتوانیت لە تەواوی هاویندا ٢٤ کاتژمێر تیشکی ڕۆژ لێت بدات بێ ئەوەی شەو دابێت هەروەها لە زستاندا چەند هەفتەیەک تاریکی تەواو ببینیت بێ ئەوەی ڕۆژ هەڵبێت.
لە ئالاسكای ئەمریكا لە هاویندا پێویستە بۆ دیاری کردنی کاتی خەو ماڵ و شوێنێ خەو تەواو دابپۆشرێت و تاریکی دەستکرد دروست بکرێت تا مرۆڤ هەست بە خەوێکی قوڵ بکات، زستانیش پێویستی بە کارەبای هەمیشەیی هەیە بۆ ڕووناک کردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان.
هاوینان کەشێکی سوریالی و جیهانێکی تر دروست دەکات، کە تەواو گونجاوە بۆ بینینی شەفەقی باکوور!
خۆری نیوەشەوی هاوین ٢٤ کاتژمێر ڕووناکی خۆر دەدات بە ئەلاسکا، دەرفەتی بێکۆتایی بۆ گەشتکردن بە پێ و بە ئۆتۆمبیل و ئەسپ سواری پێشکەش بەمرۆڤ دەکات و کەشێکی گونجاوە بۆ ڕاوە ماسی .
ڕێگای ئایکۆنی ئەلاسکا کە زیاتر لە 1390 میل لە کۆڵۆمبیای بەریتانیەوە تا ئەلاسکا درێژدەبێتەوە، یەکێکە لە گەورەترین سەرگەرمیەکانی گەشتە ڕێگاوبانەکان لە جیهاندا!