ئەربیل یەهود کێێە وا ناکۆکی خستە نێو ئیسرائیل و حەماس



ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس ناکۆکی تێکەوت ئەویش لەسەر دیلێک بەناوی ئەربیل یەهود.

ڕۆژی شەممە، خاچی سوور 4 ژنی دیلی سەربازی لە بزووتنەوەی حەماس وەرگرت، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن کە لەسەری ڕێککەوتبوو.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، حەماس پابەند نەبووە بە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ئیسرائیل.

لای خۆیەوە نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل ڕێگە بە گەڕانەوەی دانیشتوانی غەززە نادات بۆ باکووری کەرتی غەززە، تا ئەو کاتەی ئەربیل یەهودی ئازاد دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە حەماس دووپاتی کردەوە کە ناوبژیوانانی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەربیل یەهود لە ژیاندایە و باری تەندروستی باشە و شەممەی داهاتوو ئازاد دەکرێت.

دوای ئەو لێدوانەی حەماس، کەناڵی 12ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە تەلئەبیب “داوای بەڵگە دەکات کە ئەربیل یەهود لە ژیاندان و هەفتەی داهاتوو ئازاد دەکرێت”.

ئەربیل یەهود کێیە؟

ئەربیل جولەکەیەکی ئیسرائیلییە و تەمەنی 29 ساڵە و لە شاری کیبوتز (نیر ئۆز) لەسەر سنووری کەرتی غەززە دەژیا.

بەگوێرەی میدیا ئیسرائیلییەکان، ئەربیل یەهود لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەناوی ئاریێل کونیۆ کە ئەویش لە کیبوتسدا دەژیا، لە ماڵەکەی خۆیەوە ڕفێندراوە.

لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەی ٧ی ئۆکتۆبەردا، دۆلێڤ یەهود، برا گەورەکەی ئەربیل یەهود، کوژرا و ئیسرائیل چارەنووسی نەدەزانی تا لە 3ـی حوزەیرانی 2024 تەرمەکەی لە نیرئۆز دۆزرایەوە و.

ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت بڵاویکردەوە، ناکۆکی لەنێوان حەماس و ئیسرائیلدا هەبووە سەبارەت بە لیستی دەستگیرکراوانی ژن، کە ڕۆژی شەممە ئازاد دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕێکخستنەکەدا مەرجی ئەوە بووە کە سەرەتا ژنانی مەدەنی و غەیرە شەڕکەر ئازاد بکرێن.

هەنگاوی بەهەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست دەستی پێكرد
پێت هەنگاوی بەهەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست دەستی پێكرد
مەرجی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
دوات مەرجی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر