وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە



وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کێشەکەی وێستگەی کۆرمۆر چارەسەر بوو و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتەوە 3700 مێگاوات.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی کارەبای بەرهەمهاتوو گەیشتەوە 3700 مێگاوات.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە وێستگەی غازی کۆرمۆر گرفتی گواستنەوەی غازی (LPG) دروستبووە و بەهۆیەوە کۆمپانیای داناغاز ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 ملیۆن پێ سێ جا و کەمبوونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.

کێڵگەى کۆرمۆر کە دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ توانای دابینکردنی غازی بۆ بەرهەمهێنانی 4 هەزارو 200 مێگاوات کارەبای هەیە کە 2 هەزارو 800 مێگاوات کارەبای بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەو ئەوەشی کەدەمێنێتەوە ڕەوانەى پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەوا دەکرێت

لە سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستپێدەکاتەوە
پێت لە سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستپێدەکاتەوە
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی
دوات نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی
پەیوەنیدر