سبەینێ شاندی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد دەکاتەوە



سبەینێ‌ یەکشەممە جارێكی دیکە شاندی دارایی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەكاتەوە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ‌ شاندی دارایی هەرێم سەردانی بەغداد بكات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق كۆببێتەوە و بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت و راسپاردەی پێویستیش ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بكرێت.

ئەوەش لە كاتێكدایە سێشەممەی رابردوو تیمێكی وەزارەتی دارایی عیراق لە وەزارەتی دارایی هەرێم بوون، بۆ وردبینی لیستی مووچە و شایستە داراییەكان و ئامادەكاری پێویست بۆ كۆبوونەوەكەی رۆژی یەكشەممە.

حەماس چوار بارمتەکراو و ئیسرائیلیش 200 زیندانیی فەڵەستینی ئازاد دەکەن
پێت حەماس چوار بارمتەکراو و ئیسرائیلیش 200 زیندانیی فەڵەستینی ئازاد دەکەن
وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەی غازەوە 700 مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمی کرد
دوات وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەی غازەوە 700 مێگاوات کارەبای نیشتمانی کەمی کرد
پەیوەنیدر