لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا ئیسرائیل لە بەرامبەر چوار بارمتەکراودا، 200 زیندانیی فەڵەستنی ئازاد دەکات.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، بزووتنەوەی حەماس چوار کەسی دیکە لەو ئیسرائیلییانە ئازاد بکات کە لە لاتی هێرشەکەی 7ی ئۆکتۆبەری 2023دا بەبارمتەی گرتن.
حەماس ڕێکخراوی خاچی سووری ئاگادارکردووەتەوە لەوە ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی بارمتەکراوەکان بکات.
لە لایەکی دیکەشەوە ئیسرائیل لیستی ناوی 200 فەڵەستینی بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ لە بەرامبەر بارمتەکراوەکاندا ئازادیان بکات.
لە قۆناغی یەکەمیشدا حەماس سێ بارمتەکراو و ئیسرائیلیش 120 زیندانیی فەڵەستنی ئازاد کرد.