وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەک لە گواستنەوەی غاز لە وێستگەی کۆرۆمۆرەوە، بڕی 700 مێگاوات کارەبا کەمی کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە دەڵێت: “ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی کێشەی گواستنەوەی غازی LPG لە وێستگەی غازی کۆرمۆر و بەوەش کۆمپانیای (داناغاز) ناچار بووە بە دابەزاندنی 100 مەقمق غاز و کەمبونەوەی 700 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.
باسی لەوەشکرد: لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کارەبا و لایەنە پەیوەندارە لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرهەرچی زووتری کێشەکە و ئاسایی بونەوەی بەرهەمێنانی کارەبا.